پێگه‌ی گۆڤاری پۆله‌تیكۆی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه، كه ڕاوێژكاری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به باشتری ده‌بینن كه له كاتی هێرشكردنه سه‌ر ئێران، سه‌ره‌تا ئیسرائیل ده‌ستپێشخه‌ری به بۆردمانكردنی ئه‌و وڵاته بكات و دواتر ئه‌مه‌ریكا هێرش بكاته سه‌ر ئێران.
دوو سه‌رچاوه‌ی ئاگه‌دار له‌وباره‌وه بۆ گۆڤاری
پۆله‌تیكۆ ئاشكرایان كردووه، كه سیناریۆیه‌كی باسلێكراو بۆ ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی هاوبه‌شی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل له دژی ئێران بوونی هه‌یه و به‌رپرسانی حكوومه‌تی تره‌مپ وای ده‌بینن كه سه‌ره‌تا پێویسته ئیسرائیل هێرش بكاته سه‌ر ئێران دواتر ئه‌مه‌ریكا وه‌ك پشتیوانێكی ئیسرائیل ده‌ربكه‌وێ و په‌لاماری كۆماری ئیسلامی ئێران بدات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، به‌رپرسانی حكوومه‌تی تره‌مپ گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه لێكه‌وتی سیاسی نه‌رێنی كه‌متر له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌وێت، ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تا ئیسرائیل هێرش بكاته سه‌ر ئێران.
باسكردن له‌و سیناریۆ و گریمانانه‌ی هێرشكردنه سه‌ر ئێران له كاتێكدایه كه تا ئێسته واشنتن خۆی یه‌كلایی نه‌كردووه‌ته‌وه، له‌وه‌ی هێرشی سه‌ربازی ده‌كاته سه‌ر ئێران، یان به ڕێگه‌ی دانوستاندن كێشه‌كان له‌گه‌ڵ تاران كۆتایی پێ ده‌هێنێت، بڕیاریشه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م گه‌ڕی سێیه‌می دانوستاندنه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له جنێفی سویسڕا ئه‌نجام بدرێت.