خالید شوانی وه‌زیری دادی عێراق له دیدارێكی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی "شه‌رق ئه‌وسه‌ت" ئاشكرای كرد، كه عێراق هه‌زاران گیراوی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشی وه‌رگرتووه و سه‌رجه‌میان ئێسته له گرتووخانه‌ی پارێزراون و زۆر قورسه ده‌رچوون له‌و گرتووخانانه و ڕاكردن لییان.
شوانی له دیداره‌كه‌ی ده‌ڵێ، هه‌زاران گیراوی داش له سووریاوه گوێزراونه‌ته‌وه بۆ عێراق و له گرتووخانه‌ی زۆر به‌هێز هێلراونه‌ته‌وه، حكوومه‌تی عێراق لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات و ئه‌وانه‌ی تاوانیان دژی عێراقییه‌كان ئه‌نجام داوه، ئه‌گه‌ر وڵاتانی خۆیشیان داوایان بكه‌نه‌وه، به‌غدا له عێراق ده‌یانهێڵێته‌وه و لێره دادگه‌یی ده‌كرێن و سزایان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، ئه‌و گیراوانه‌ی كه هیچ تاوانێكیان دژی عێراقییه‌كان ئه‌نجام نه‌داوه و خه‌ڵكی وڵاتی ترن، دوای لێكۆڵینه‌وه و داداگه‌ییكردنیان، عێراق هاوكار ده‌بێ تا له‌گه‌ڵ وڵاتی خۆیان هاوئاهه‌نگی بكات و ڕه‌وانه‌ی زێدی خۆیانیان بكاته‌وه، به‌ڵام لیكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌میان به‌رده‌وام ده‌بێت، به گوێره‌ی یاساكانی عێراق.
له‌باره‌ی دۆخی گرتووخانه‌كان، خالید شوانی گوتی، پرۆگرامی چاكسازی له گرتووخانه‌كان پێڕۆ ده‌كرێ، بۆ نه‌هێشتنی بیری توندڕۆی و هاندانی میانڕۆیی له هزری گیراوان، هه‌روه‌ها فێركردنی به‌هره و كارزانی بۆ ئه‌و گیراوانه، تا له داهاتوو به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌بن به مه‌ترسی.