هه‌ریه‌ك له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئێران گه‌ڕێكی تری گفتوگۆكانیان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له جنێف به ئامانجی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناكۆكی ماوه درێژی نێوانیان له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی ناوكی تاران ئه‌نجام ده‌ده‌ن، تا به ڕێككه‌وتن بگه‌ن و دوور بكه‌ونه‌وه له هێرشێكی نوێی ئه‌مره‌یكا بۆ سه‌ر ئێران له په‌راوێزی ئه‌و هێزه سه‌ربازییه زۆره‌ی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه كۆیكردووه‌ته‌وه.
ئامانجی هه‌ردوو وڵات له
گفتوگۆكان گه‌یشتنه به ڕێككه‌وتن له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی ناوكی ئێرانه‌وه، كه هه‌ریه‌ك له واشنتن و وڵاتانی تری ڕۆژئاوا و ئیسرائیل دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ئێران هه‌وڵی دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌دات، هه‌رچه‌نده تاران ئه‌و زانیارییانه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.
به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی له‌وباره‌وه بۆ ڕۆیته‌رز ئاشكرای كرد، كه ستیڤ ویتكۆفی نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا و جه‌رید كۆشنه‌ری زاوای تره‌مپ جارێكی تر به‌شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ ئاماده‌ی دانیشتنه‌كان له‌گه‌ڵ عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌بن، گه‌ڕی سێیه‌می دانوستاندنه‌كان له په‌راوێزی ئه‌و پێشڤه‌چوونانه دێت كه هه‌فته‌ی ڕابردوو له نێوان هه‌ردوولا له جنێف به نێوه‌ندگیری به‌در ئه‌لبوسه‌عدی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوڵتاننشینی عومان ئه‌نجام درا.
گه‌ڕی یه‌كه‌می دانوستاندنه‌كانیش له مه‌سقه‌تی پایته‌ختی سوڵتاننشینی عومان ئه‌نجام درا، دوای ئه‌وه‌ی زۆرێك له وڵاتانی عه‌ره‌بی داوای پێدانی ده‌رفه‌تێكی تریان به ئێران له ئه‌مه‌ریكا كرد و دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایش به‌و داوایه ڕازی بوو، به‌ڵام تا ئێسته ئاسۆی گفتوگۆكان و گه‌یشتن به ده‌رئه‌نجام و ڕێككه‌وتن له نێوان هه‌ردوو وڵات ڕوون نییه.