ماڵپەڕێكی عێراقی باس لەوە دەكات گەندەڵی و پێشێلكارییە كارگێڕییەكان لە هێڵی فڕۆكەوانیی عێراق زیادی كردووە، دوو دۆسیەی زەقیش وەك بەڵگە بریتییە لە وەستانی فڕۆكەخانەی بەغدا و دیارنەمانی 16 ملیار دینارە.
ئەمڕۆ پێنجشەم 26ی شوباتی 2026، ماڵپەڕی
سۆمەریە نیوزی عێراقی لە راپۆرتێكدا ئاشكرای كردووە، گەندەڵی و پێشێلكارییە كارگێڕییەكان لە وەزارەتی گواستنەوە، بە تایبەتی لە هێڵی فڕۆكەوانیی عێراق زیادی كردووە، چاكترین بەڵگەیش رووداوی وەستانی گەشتە ئاسمانییەكان بوو لە فڕۆكەخانەی بەغدا.
سۆمەرییە نیوز باس لە دۆسیەكی تر دەكات، ئەویش دیارنەمانی پارەیە لەوانە، 16 ملیار و 16 ملیۆن و 276 هەزار دینار دیار نەماوە.
ماڵپەڕەكە دووپاتی دەكاتەوە، ئەمە بە پێشهاتێكی ترسناك دادەنرێت لە بواری فڕۆكەوانیی مەدەنیی عێراق.