دانوستانی ئێران و ئەمەریكا دەستی پێ كردەوە

:: PM:08:47:26/02/2026 ‌

ئەمڕۆ پێنجشەم وەك بڕیار بوو سێیەم گەڕی دانوستانە ئەتۆمییە ناراستەوخۆكانی ئێران و ئەمەریكا لە ناوەندگیریی عومان لە جنێڤ لە سویسرا دەستی پێ كرد، دوای ئەوە دانوستانەكان بە مەبەستی راوێژكاری تا ئێوارەی ئەمڕۆ هەڵپەسێردران، بەپێی میدیاكانی ئێران دانوستانەكان دەستیان پێ كراوەتەوە.

وەك ئاژانسی "تەسنیم"ی ئێران باسی كرد، ئێوارەی ئەمڕۆ دانوستانە ئەتۆمییە ناراستەوخۆكانی نێوان ئێران و ئەمەركیا لە جنێڤ دەستی پێ  كردووەتەوە، ئەوەش دوای وەستانی بۆ ماوەی چەند سەعاتێك بە مەبەستی راوێژكردن.

كۆبوونەوەكانی ئێران و ئەمەریكا لە جنێڤ بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەم دەستی پێ كرد و نزیكەی سێ سعاتی خایاند، بەر لە هەڵپەساردنی تا ئێوارەی ئەمڕۆ، ماڵپەڕی "ئاكسیۆس"ی ئەمەریكی باسی ئەوەی كرد كە سێیەم گەڕی گفتوگۆكان بە دوو شێوەی راستەوخۆ و ناراستەوخۆ لە نێوان شاندی هەردوولا بەڕێوە چووە، لە دانوستانە ناراستەوخۆكان بەدر ئەلبووسەعیدی وەزیری دەرەوەی عومان نامەی هەردوولای گۆڕیوەتەوە.   

بەپێی سەرچاوەكان ئێران رەشنووسێكی رێككەوتنی داهاتووی ئەتۆمیان پێشكەش كردووە، لەو دانوستانانەی كە جیا لە ئەلبوسەعیدی، رافاییل گرووسی بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی تیایدا بەشدار بووە.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل