ئەم هەفتەیە بۆ چوارچێوە یەكلاكەرەوەیە

:: PM:10:36:26/02/2026 ‌

بەپێی زانیارییەكان سبەی هەینی وادەی درێژكراوەی ئەمەریكا بۆ چوارچێوەی هاوئاهەنگیی شیعە تەواو دەبێت، كە داوای خۆیەكلاكردنەوەی لە پرسی كاندیدكردنی نوروی مالیكی و گۆڕینی بە كەسێكی تر و پێكهێنانی حكوومەتێكی دوور لە ئێرانی كردووە، چەند سەرچاوەیەك لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی ئاشكرایان كرد كە هەفتەی داهاتوو چوارچێوە داوای دیاریكردنی دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار دەكات.

سەرچاوەیەك لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی رای گەیاند لە كۆبوونەوەی سەركردەكانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی ئێوارەی ئەمڕۆ، رێككەوتن كراوە كە لە كۆبوونەوەیەكی چوارچێوەكە لە هەفتەی داهاتوو سێ تەوەری سەرەكی باس بكەن، لەوانە داوا لە پەرلەمانی عێرتاق بكرێت بۆ دیاریكردنی وادەی دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار، دوای هەفتەیەك لەوە چوارچێوەی هاوئاهەنگی كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران پێشكەش بكات، وادەی دانیشتنێك بۆ راگەیاندنی دیاری بكرێت و لە لایەن سەرۆك كۆمار بۆ بۆ پێكهێنانی حكوومەت بێتە راسپاردن.

سەرچاوەیەكی تر گوتی، ئەگەری هەیە چوارچێوەی هاوئاهەنگی كاندیدێك لە لیستی كاندیدانی پێشتر خراونەتە روو دیاری بكات، لەوانەی مەرجی پێویستیان تیادایە كە لەگەڵ ئەو قۆناغە و ئەو دۆخەی ئێستەی ناوچەكە بێتە گونجان. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل