هاوسەرەكەی ترەمپ پۆستێك وەردەگرێت

:: PM:05:07:27/02/2026 ‌
كۆشكی سپی رای گەیاند، دووشەمی داهاتوو میلانیا ترەمپ خانمی یەكەمی ئەمەریكا سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەكات، ئەمەیش یەكەمجارە لە مێژووی ئەمەریكا روو بدات.

ئەمڕۆ هەینی 27ی شوبات، رۆژنامەی شەرق ئەوسەت بڵاوی كردووەتەوە، كۆشكی سپی ئاشكرای كردووە، دووشەمی داهاتوو میلانیا ترەمپ سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەربە نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات.

چاوەڕوان دەكرێت لە كۆبوونەوەكە میلانیا سەرنج بداتە سەر رۆڵی پەروەردە و فێركردن لە چەسپاندنی بەهای ئاشتیخوازی نێودەوڵەتی. ئەمە یەكەم جاریشە خانمی یەكەمی ئەمەریكا سەرۆكایەتی كۆنگرەیەكی وەها گرنگ بكات كە مێردەكەیشی لە پۆستی سەرۆكایەتی دا بێت.

 ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كە 15 وڵات تێیدا ئەندام دەبن، بە شێوەی مانگانە كۆدەبێتەوە. دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لە ماوەی هەر دوو خولی سەرۆكایەتی خۆی زۆرترین رەخنەی لە نەتەوە یەكگرتووەكان و رێكخراوەكانی گرتووە.



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل