دوای چین و فڕەنسا و ئەمەریكا و بەریتانیا، پۆلەندا داوا لە هاووڵاتیانی دەكات دەستبەجێ لبنان و ئیسرائبل و ئێران جێبهێڵن بە هۆی گرژییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئەمڕۆ هەینی 27ی شوبات وڵاتانی ئەوروپا و ئاسیا دەستیان كردووە بە هۆشداری بۆ هاووڵاتیان و داوایان لێ دەكەن رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێبهێڵن. بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی گرژییەكانی نێوان ئێران و ئەمەریكا و بەهێزبوونی بژاردەی شەڕ لەنێوان ئەم دوو وڵاتەدا.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەر یەكە لە فڕەنسا و بەریتانیا و ئەمەریكا و چین داوایان لە هاووڵاتییانیان كردووە گەشت بۆ وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەكەن، یانیش دەستبەجێ ئێران و ئیسرائیل و فەڵەستین جێبهێڵن. دوای ئەوانیش وەزارەتی دەرەوەی پۆڵەندا داوا لە هاووڵاتیانی دەكەن، دەستبەجێ ئێران و لبنان و ئیسرائیل جێبهێڵن.