ئیتاڵیا بۆ هاووڵاتیانی: ئێران جێبهێڵن و سەردانی عێراق و لبنان نەكەن

:: PM:09:41:27/02/2026 ‌
وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیا هۆشداری بە هاووڵاتیانی دا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و داوای كرد ئەوانەی لە ئێرانن دەستبەجێ ئەو وڵاتە جێبهێڵن و هەروەها داوایش دەكات ئیتاڵییەكان سەردانی عێراق و لبنان نەكەن.

 ئەمڕۆ هەینی 27ی شوبات، وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیا لە راگەینراوێكدا دەڵێ‌، "دەبێت ئیتاڵییەكان ئێران جێبهێڵن و هەروەها ئامۆژگارییان دەكات لە وڵاتانی تری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆر وریا بن، بەهۆی ناسەقامگیری ئاسایشی ناوچەكە".

وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیا داوا لە هاووڵاتیانیشی دەكات سەردانی عێراق و لبنان نەكەن و ئەوانەی لە ئیسرائیلن لەوپەڕی وریایی و ئامادەكاری بن.

بەر لە ئیتاڵیا هەر یەكە لە فڕەنسا و ئەمەریكا و بەریتانیا و چین و پۆڵەندا داوایان لە هاووڵاتیانی خۆیان كردووە، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێبهێڵن.



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل