ئاژانسی ڕۆیته‌رز بڵاوی كرده‌وه، كه عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران تارانی پایته‌ختی ئێرانی جێهێشت و چه‌ند مووشه‌كێكی تریش له چه‌ند پێگه‌یه‌كی ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران كه‌وتنه خواره‌وه.
سه‌رچاوه‌كان بۆ ڕۆیته‌رز دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران تارانی پایته‌ختی به‌ره‌و شوێنێكی ئارام جێهێشتووه و بۆ پاراستنی گیانی خۆی چیتر له تاران نه‌ماوه‌ته‌وه.
له هه‌واڵێكی تری به په‌له ئاژانسه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه ده‌نگی دوو هێرشی تری ئیسرائیلی له ڕۆژهه‌ڵاتی تاران بیستراوه، هاوكات تۆڕی ئینته‌رنێت و مۆبایل له تاران پچڕاون.
به‌یانی ئه‌مرۆ شه‌موو یسرائیل كاتس وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ده‌ستپێكردنی هێرشی وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌ر ئێران ڕاگه‌یاند و باری له‌ناكاوی له ناوخۆی وڵات ڕاگه‌یاند و داوای له هاووڵاتییانی ئیسرائیل كرد له شوێنه ئارامه‌كان بمێننه‌وه و له ماڵه‌وه كار بكه‌ن و قوتابخانه‌كانیش داخران.