دوای هێرشە ئاسمانییە هاوبەشەكەی ئەمڕۆی ئیسرائیل و ئەمەریكا بۆ سەر ئێران، ئێوارەی ئەمرۆ نێردەی دیپلۆماسیی ئەمەریكا لە عێراق وریاكردنەوەیەكی تەناهی لە ئەگەر تێكچوونی دۆخی تەناهی لە عێراق دا، داوای لە هاووڵاتییانی ئەمەریكی كرد كە وریا بن.
ئێوارەی ئەمڕۆ هاتە راگەیاندن كە حكوومەتی عێراق رێوشوێنی توندی تەناهی لە ناوچەی سەوز و لە دەوروبەری باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا گرتووەتە بەر، ئەوەش دوای ئەوەی ژمارەیەك لە لایەنگرانی میلیشیاكان لە نزیك پردی هەڵواسراوی بەغدا گرد بوونەوە، ئەو پردەی بەرەو باڵوێزخانەی ئەمەریكا و ناوچەی سەوز دەچێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ
باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە وریاكردنەوەی ك سەبارەت بە دۆخی تەناهیی عێراق گوتی، بەپێی چەند راپۆرتێك مووشەك و درۆن و لە ئاسمانی عێراق بینراون و ژینگەی تەناهی هێشتا ئاڵۆز و ئەگەری گۆڕانی خێرای هەیە، باڵوێزخانەكە داوای لە هاووڵاتییانی ئەمەریكی كرد بۆ كەمكردنەوەی جموجۆڵەكانیان و خۆسازدان بۆ هەر ئەگەرێكی كتوپڕ.
داوای لە كارمەندانی باڵوێزخانەكە كرد بۆ كاركردنی لە دوورەوە تا ماوەیەكی تر، دووپاتی لە هەڵپەساردنی كاری كونسوڵگەكانی بەشێوەیەكی كاتی كردەوە، وەزارەتی دەرەوەش وریاكردنەوەی لە ئەگەری گەشتكردن بۆ عێراق لە ئاستی چوارەم هێشتووەتەوە بەوەی نابێت هاووڵاتییانی ئەمەریكا بۆ عێراق گەشت بكەن، ئێستە بواری ئاسمانیی عێراق داخراوە و ئەگەری مانەوەی بە داخراوی هەیە، جیا لەوە باڵوێزخانەی بەغدا و كونسوڵگەی ئەمەریكا لە هەولێر كراوەن، بەڵام تەنیا كارە پێویستەكان بەڕێوە دەبەن.