بەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیل و ئەمەریكا هێرشێگی گەورە و كتوپڕیار كردە سەر چەند ناوچەیەیەك لە ئێران، لەوانە شوێنی كۆبوونەوەیەكی فرەوان كە ژمارەیەك سەركردەی سیاسی و فەرماندەی سوپای پاسداران بەشدارییان تیادا كردووە لەوانە عەلی خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئێران، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دووپاتی كردەوە كە بەڵگەكان بەوەی خامنەیی كوژراوە لە زیادبوونن.
بەپێی نوێترین زانیارییەكان، سەرچاوەیەكی ئیسرائیلی باسی كوژرانی عەلی خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئێران دەكات، ئەمشەو بنیامین نەتانیاهۆ
سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رای گەیاند كە بەڵگەكانی ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن عەلی خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئێران لە ژیاندا نەماوە لە زیادبوونن، ئەو داوای لە گەلی ئێران كرد بۆ رووخاندنی رژێمی ئەو وڵاتە.
نەتنیاهۆ ئاماژەی كرد كە ئەو هەڵمەتە سەربازییەی ئیسرائیل بە هاوركاریی ئەمەریكا لە دژی ئێران جێبەجێی دەكات بەهەر شێوەیەك بێت بەردەوام دەبێت، ئیسرائیل و ئەمەریكا هاریكارییەكی بەهێزیان هەیە و سوپاسی سەرۆك ترەمپ دەكەین بۆ سەركردایەتییە مێژووییەكەی، ئەو شەڕە بەرەو ئاشتیمان دەبات، رژێمی ئێران ژمارەیەكی زۆر ئیسرائیلی كوشتووە و نابیبَت دەستی بە چەكی ئەتۆمی بگات و هەڕەشە لە بوونمان بكات