دوای كوشتنی عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری پێشووی شۆڕشی ئیسلامی ئێران به گوێره‌ی ڕێنماییه‌كانی ده‌ستووری وڵاته‌كه سێ كه‌س ده‌سه‌ڵاته‌كانی ڕێبه‌ری باڵا ده‌گرنه ئه‌ستۆ و ڕاوێژكارێكی خامنه‌ییش ئه‌و دۆخه كاتییه ڕوون ده‌كاته‌وه، تا كه‌سێكی تر وه‌ك رێبه‌ری باڵا هه‌ڵده‌بژێردرێت.
محه‌مه‌د موخه‌به‌ر یه‌كێك له ڕاوێژكارانی خامنه‌یی له‌وباره‌وه‌ی
گوتی، سێ به‌رپرسی ئێرانی سه‌رپه‌رشتی قۆناغی ڕاگوزه‌ر ده‌كه‌ن و ده‌سه‌ڵاته‌كانی ڕێبه‌ر ده‌گرنه ده‌ست، ئه‌وانیش بریتین له سه‌ركۆماری ئێران مه‌سعوود پزیشكیان، سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری غولام حوسێن موحسینی ئایجه‌ئی، جیا له‌وه نوێنه‌رێكی یاسایی ئه‌نجوومه‌نی داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ستوور، ئه‌و سێ كه‌سه به‌رپرسیاریه‌تی كاروباری وڵات ده‌گرنه ده‌ست تا ڕێوشوێنه ده‌ستوورییه‌كان ته‌واو ده‌بن و ڕێبه‌رێكی تر هه‌ڵده‌بژێردرێت.
بۆ هه‌ڵبژاردنی ڕێبه‌رێكی نوێ به گوێره‌ی ماده‌ی 111ی ده‌ستووری ئێران، پێویسته ئه‌نجوومه‌نی شاره‌زایان كۆ ببنه‌وه كه ژماره‌یان 88 كه‌سه و له پیاوانی ئاینی به توانا و له‌لایه‌ن ده‌نگده‌رانه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن، تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌یش كۆ ده‌بێته‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی ڕێبه‌رێكی نوێ بۆ ئێران، سه‌ركۆمار و سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و نوێنه‌رێكی یاسایی ئه‌نجوومه‌نی داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ستوور كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ڕژێم هه‌ڵده‌بژێردرێت، كاروباره‌كانی وڵات ڕاده‌په‌ڕێنن.
له ئه‌گه‌ری نه‌مانی ئه‌و سێ كه‌سه یان ڕه‌تكردنه‌وه‌ی وه‌رگرتنی ئه‌و به‌رپرسیاریه‌ته زۆره، ده‌ستووری ئێران جێگره‌وه‌ی تری بۆ دۆخێكی له‌مجۆره داناوه و ده‌ڵێ، له‌و كاته ئه‌نجوومه‌نی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ڕژێم جێگره‌وه‌یان به هه‌ڵبژاردن داده‌مه‌زرێنێت.