نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، پەیامێکی توندی لەسەر کوژرانی عەلی خامنەیی بڵاو کردەوە و ڕای گەیاند، وەڵامی ئەو کارە تەختی ستەمکاران دەهەژێنێت و ئەنجامدەرانی باجەکەی دەدەن.
ئەمڕۆ یەکشەم یەکی ئازاری 2026، نووری مالیکی لە بەیاننامەیەکدا بۆ سەرەخۆشیی کوژرانی عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران، ڕای گەیاند، تاوانی بەئامانجگرتنی سەرکردەی مەزن، تاوانێکی سیاسیی ناپاکانەیە، وێڕای ئەوەی دوژمنکارییەکی ئاشکرایە بۆ سەر ئیسلام و سیمبولەکانی.
مالیکی ئاماژەی بەوە داوە، تاوانباران دەبێت لێکەوتە سیاسی و ئەخلاقییەکانی ئەم تاوانە هەڵبگرن و هەڵچوونی تووڕەیی میللی ئارام نابێتەوە.
سەرۆکی دەوڵەتی یاسا دووپاتی کردەوە "لایەنگران ناهێڵن ئەم تاوانە قێزەونە دژ بە ئایین و مرۆڤایەتی، بێ وەڵامێک بمێنێتەوە کە تەختی ستەمکاران بهەژێنێت".