رۆژنامەی دەیلی مایلی بەریتانی ئاشكرای كردووە، تێچووی درۆنێكی ئێرانی 35 هەزار دۆلارە، بەگوێرەی زانیارییەكانیش ئێران نزیكەی چوار هەزار درۆنی هەیە.
ئەمڕۆ سێشەم سێی ئادار، رۆژنامەی
دەیلی مایل بڵاوی كردووەتەوە، تێچووی درۆنێكی ئێرانی 35 هەزار دۆلارە و لە كاتێكدا تێچووی خستنی ئەو درۆنە نزیكەی چوار ملیۆن دۆلار دەبێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بڵاو كراونەتەوە، ئێران سێ هەزار و 894 درۆنی هەیە و 82%ی ئەو درۆنانە بۆ سیخوڕی و چاودێری بەكار دەهێنرێن، 18%یش بۆ هێرشبردن بەكار دەهێنرێن.
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا ئێران بە مووشەك و درۆن هێرش دەكاتە سەر چەندان وڵات بە پاساوی بوونی بەرژەوەندییەكانی ئەمەریكا لەو وڵاتانە. بەپێی راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان ئێران، لە ساڵانی رابردوودا هەموو توانای ئابووری خۆی بۆ دروستكردنی چەك تەرخان كردووە.