سەرچاوەكانی ئیسرائیل دووپات لەوە دەكەنەوە، ئەندامانی هەواڵگریی ئیسرائیل "مۆساد" و هێزە تایبەتەكانی ئەو وڵاتە، شەوی ڕابردوو هێرشێكی وشكانییان لە ناوخۆی ئێران ئەنجام داوە.
پێگەی "
ئەلعەرەبیە" لە زاری سەرچاوە ئاگادارەكانی ئیسرائیلەوە گواستوویەتییەوە، ئەندامان و چەكدارانی مۆساد و هێزە تایبەتەكانی ئیسرائیل، شەوی ڕابردوو لە ئاسمانی ئێران دابەزیونەتە سەر زەوی و هێرشێكیان ئەنجام داوە و دواتریش بە سەركەوتوویی ئێرانیان جێهێشتووە.
ئەلعەرەبیە هیچ زانیارییەكی تری لەوبارەیەوە نەخستووەتە ڕوو و تەنیا ئەوەی ڕاگەیاندووە، هێرشەكە شەوی ڕابردوو ئەنجام دراوە، بێ ئەوەی هیچ وردەكارییەكی تر ئاشكرا بكرێت.
سەرچاوە فەرمییەكانی ئیسرائیل ئەو هەڵمەتەی مۆساد و هێزە تایبەتەكانی ئیسرائیلیان نە ڕەت كردەوە و نە پشتڕاستیان كردووەتەوە.
ئەو زانیارییانە لە كاتێكدایە كە ئیسرائیل بەردەوامە لە وەشاندنی گورز لە ئێران، ئەمڕۆیش شارەكانی تاران و ئەسفەهان و شیراز و كرمانشان و دوورگەی كیش و هەمەدان و چەندان شاری تری بە چڕی بۆردمان كردووە. لە بەرانبەریشدا كۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوامە لە هاوێشتنی مووشەك بۆ ئیسرائیل و بنكە و بارەگەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە ناوچەكە.