رووسیا هۆشداریی دەدات: شەڕ بەمشێوەیە فراوان بێت چەكی ئەتۆمی كۆنترۆڵ ناكرێت

:: PM:02:52:03/03/2026 ‌
سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا هۆشداریی دەدات و دەڵێ‌، "فراوانبوونی جەنگ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، مەترسیی بڵاوبوونەوەی ئەتۆمی زیاد دەكات و لە كۆنترۆڵ دەردەچێت".

ئەمڕۆ سێشەم سێی ئادار، سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا كە ئاژانسی رۆیتەرز بڵاوی كردووەتەوە، هۆشداریی بە ئەمەریكا و ئیسرائیل دەدات لەوەی نەك تەنیا ئێران، بەڵكو بەهۆی ئەو جەنگەوە وڵاتانی عەرەبیش هەوڵی بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی دەدەن.

لاڤرۆڤ دەشڵێ‌، "فراوانبوونی جەنگ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست مەترسی بڵاوبوونەوەی ئەتۆمی زیاد دەكات و لە كۆنترۆڵ دەردەچێت".

رۆژی شەمووی رابردووەوە شەڕی ئیسرائیل و ئەمەریكا لەگەڵ ئێران هەڵگیرساوە و تا ئێستە نزیكەی  10 وڵاتی تری گرتووەتەوە، چونكە ئێران بە پاساوی لێدانی بەرژەوەندییەكانی ئەمەریكا، هێرشی كردووەتە سەر وڵاتانی كەنداو و عێراق و هەرێمی كوردستان و تەواوی ناوچەكە.
 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل