شەمووی رابردوو ئیسرائیل و ئەمەریكا هەڵمەتە سەربازییەكەیان بۆ سەر ئێران بە گورزێكی گەورە لە تاران دەست پێ كرد، كاتێك كۆبوونەوەیەكی عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئێرانیان لەگەڵ پۆلێك لە فەرماندە بالاكانی سوپای پاسداران كردەو ئامانج و ئەوانیان لەناو برد، دوای راگەیاندنی كوژرانی شوێنگرەوەی وەزیری بەرگری، كوژرانی فەرماندەی هەواڵگریی پۆلیسی ئێران هاتە راگەیاندن.
ئەمڕۆ سێشەم ئاژانسی
"تەسنیم"ی ئێرانی كوژرانی عەمید غولام رەزا رەزاییان لە بۆردمانێكی ئیسرائیلی ئەمەریكی راگەیاند، لای خۆیەوە وەزارەتی بەرگریی ئێران دووپاتی كردەوە كە بۆ هەر فەرماندەیەك، لەسەر سێ ئاست شوێنگرەوە دیاری كراوە، عەمید رەزا تەلائی گوتەبێژ بە ناوی وەزارەتی بەرگریی ئێران ئاماژەی كرد كە كە سێ شوێنگرەوە بۆ هەر فەرماندەیەكی سەربازی دیاری كراوە.
ئەمڕۆ دوای دوو رۆژ لە دیاریكردنی وەك وەزیری نوێی بەرگریی ئێران دوای كوژرانی عەزیز نەسیرزادە وەزیری بەرگری پێشوو، ئەمڕۆ سێشەم چەند سەرچاوەیەكی ئێرانی كوژرانی مەجید ئیبن رەزا وەزیری نوێی بەرگریی ئێرانیان راگەیاند، وەك میدیاكانی نزیك لە سوپای پاسداران بڵاویان كردەوە، هاوكات ئیسرائیل رای گەیاند كە فەرماندەیەكی باڵای سەربازی لە تاران كردووەتە ئامانج.
ئەمڕۆ ئیسرائیل رای گەیاند كە چەند ناوچەیەكی زۆر پارێزراوی لە تاران كردووەتە ئامانج، دووپاتی لەوەش كردەوە كە ئامادەیە بۆ بەردەوامیدان بە هێرشەكانی سەر ئێران بۆ چەند هەفتەیەكی تر و لەو ماوەیەدا چەند گورزێكی گەورەی لە ئێران داوە، ئیفی دیفرین گوتەبێژ بەناوی سوپای ئیسرائیل دووپاتی كردەوە كە هێزەكانیان باڵاترین دەستەی لە رژێمی ئێران كردووەتە ئامانج.