نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێوەندییەکی تەلەفۆنیی لە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فڕەنساوە پێگەیشت.
لە پێوەندییەکەدا، دوایین پەرەسەندنەکانی بارودۆخی ناوچەکە، تاوتوێ کران. هەردوولا نیگەرانیی خۆیان بەرانبەر بە پەرەسەندنی شەڕ دەربڕی و دووپاتیان لە گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری کردەوە.
هەر لەو پێوەندییەدا، پێویستیی چڕکردنەوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە و چارەسەرکردنی کێشەکان بە ڕێگەی ئاشتییانە و دیپلۆماسی دووپات کرایەوە.
چهند پرسێکی ترى جێی بایهخی ههردوولا، تهوهرێکی تری پهیوهندییهکه بوو.