چوارچێوەی هاوئاهەنگی داوای وەستانی دەستبەجێی هێرشی سەر ئێران دەكات

:: PM:10:40:03/03/2026 ‌

وەك بڕیار بوو ئەمڕۆ چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعە لە كۆشكی حكوومەت لە بەغدا كۆبووەوە و دووپاتی لە سازان لەسەر پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق كردەوە، هاوكات داوای وەستانی دەستبەجێی هێرشی سەر ئێرانی كرد، ئەوە جیا لە دەربڕینی پاڵپشتی بۆ حكوومەت لە سەپاندنی یاسا و پاراستنی نێردە دیپلۆماسی و باڵوێزخانەكان.

بەپێی بەیاننامەیەكی فەرمانگەی راگەیاندنی چوارچێوەكە، ئەمڕۆ چوارچێوەی هاوئاهەنگی 264مین كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە بەغدا بۆ تاوتوێكردنی دوایین پەرەسەندنەكان لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەكە و دنیا ساز كرد، سەرەتا تاوتوێی وادە دەستوورییەكانیان بۆ پێكهێنانی حكوومەت كرد و هەموو لایەنەكانی بەشدار لەسەر گرنگی پەلەكردن لەو وادانە كۆك بوون، بەتایبەتی پێكهێنانی حكوومەت. 

چوارچێوەكە ستایشی سەركۆنەی جەماوەریی كردنەئامانجی ئیمام خامنەیی كرد و داوای كرد خەمباری بۆ كوژرانی و هاوشانی لەگەڵ گەلی ئێران لە چوارچێوەی یاسا و ئازادی دەربڕین بنوێنن، چوارچێوەكە پاڵپشتیی خۆی بۆ حكوومەت و هێزە تەناهییەكان دەربڕی لە بەجێگەیاندنی ئەركەكانی لە پاراستنی سەروەری و یاسا سامانە گشتی و تایبەتەكان و پاراستنی نێردە دیپلۆماسی و باڵوێزخانەكان و سەقامگیری لە عێراق، هاوكات  چوارچێوەكە داوای وەستانی دەستبەجێی هێرشی سەر ئێرانی كرد.
  


وشە - مه‌حموود ئیسماعیل