میدیاكانی ئێران بڵاویان كرده‌وه، كه ته‌رمی ڕێبه‌ری پێشووی شۆڕشی ئیسلامی ئێران كه له ئه‌نجامی بۆردمانی باره‌گه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكاوه شه‌مووی ڕابردوو كوژرا، له شاری مه‌شهه‌دی باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات ده‌نێژرێت، بێ ئه‌وه‌ی كاتی ناشتنی ئاشكرا بكه‌ن.
عه‌لی
خامنه‌یی ته‌مه‌ن 86 ساڵ ماوه‌ی 36 ساڵ سه‌ركردایه‌تی و ڕابه‌رایه‌تی ئێرانی كرد و له بنه‌چه خه‌ڵكی مه‌شهه‌ده كه دووه‌م گه‌وره‌ترین شاری ئێرانه و پیرۆزه لای شیعه دوازده‌ییه‌كان.
دوای كوشتنی خامنه‌یی ئێران كه‌وتووه‌ته دۆخێكی ڕاگوزه‌ره‌وه، چونكه ئه‌و دوا قسه و بڕیار بوو له ئێران، ئێسته ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی به ئه‌نجوومه‌نێكی سه‌ركردایه‌تی ڕاسپێردراوه كه له سه‌ركۆمار مه‌سعوود پزیشكیان و سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری غولامحوسێن موحسینی و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ستوور عه‌لیڕه‌زا ئه‌عرافی پێك دێن.
تا ڕێبه‌ڕێكی تر و شوێنگره‌وه‌یه‌ك بۆ شوێنی خامنه‌یی ده‌ستنیشان ده‌كرێت، ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه كاروباره‌كانی وڵات به‌ڕێوه ده‌بات.