ئیسرائیل بۆردمانی دەیان بنكەی سوپا و پۆلیسی ئێرانی كرد

:: AM:11:02:04/03/2026 ‌

سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ چوارشەم بڵاوی كردەوە، دەیان بنكە و بارەگای هێزەكانی تەناهیی ئێرانیان لە شوێنە جیاجیاكانی تارانی پایتەختی ئەو وڵاتە بە ئامانج گرتووە.

لە ڕاگەیەنراوێكی سوپای ئیسرائیلدا هاتووە، هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل شەپۆلێكی بۆردمانی كردە سەر تاران، ناوەندەكانی سەركردایەتیكردن و بنكەكانی بەسیجی ئێرانیان لە شاری تارانی پایتەختی  ئەو وڵاتە كردووەتە ئامانج.

بە گوێرەی زانیارییە بڵاوكراوەكان، هەڵمەتەكانی ئەمڕۆ زیاتر دامەزراوە تەناهییەكانی ئەو وڵاتەی گرتووەتەوە، بە بەردەوامیش هەردوولا ئامانجی ئۆپراسیۆنەكانیان بۆ سەر هێزەكانی تەناهیی كۆماری ئیسلامیی ئێران چڕ كردووەتەوە.

 براد كوپەر فەرماندەی ناوەندی هێزەكانی ئەمەریكا پیشتر ڕای گەیاند، هەر شوێنێك لە ئێران كە ببێتە مایەی هەڕەشە دروستكردن لەسەر هێزەكانمان و هاوپەیمانانمان، بە ئامانجی دەگرین و بۆردمانی دەكەین.


وشە - باز ئه‌حمه‌د