دوای دەست پێكردنی هێرشە هاوبەشەكەی ئەمەریكا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە شەمووی رابردوو، جیا لە ئێران، میلیشیاكان لە عێراق لەسەر چەند ئاستێك دەستیان بە كردنەئامانجی بەرژەوەندییەكانی ئەمەریكا و نێردە دیپلۆماسییەكانی كرد، بەتایبەتی لە هەرێمی كوردستان، لە بەرانبەردا ئەمەریكا چەند رۆژێكە بنكە و بارەگەی ئەو میلیشیایانە لە چەند ناوچەیەك بۆردمان دەكات و كوژراو و برینداریان لێ كەوتووەتەوە.
دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوو بەهۆی هێرشەكانیان بە درۆن و مووشەك بۆ سەر بنكە سەربازییەكان و كونسوڵخانەی ئەمەریكا لە هەولێر، فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمەریكا بارەگەی میلیشیاكان لە جەرف سەخر و دیالە و بەغدا و ئەنبار و دەشتی نەینەوا و سەماوە و سەڵاحەدین بۆردمان كرد، ئێوارەی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێكی میلیشیاكان لە پارێزگای بابل كرایە ئامانج.
بەپێی
سەرچاوەیەكی تەناهی ئێوارەی ئەمڕۆ درۆنێك ئۆتۆمبێلێكی جۆری لاندكرۆزەری میلیشیاكانی لە ناوچەی ئەبو لۆكە لە شارەدێی ئەسكەندەرییە لە پارێزگای بابل كردە ئامانج، بەو هۆیەوە دوو كوژراو هەیە و ئاگر لە ئۆتۆمبێلەكە كەوتووەتەوە، كە چەند رۆژێكە بە درۆن هێرش دەكرێتە سەر بنكەی سەربازیی ڤیكتۆریا لە فڕۆكەخانەی بەغدا، ئەمشەویش دووەم درۆن لە ماوەی سەعاتێك تێكشكێنرا كە دەیویست لە بنكەكە نزیك ببێتەوە.