چۆ هیون وەزیری دەرەوەی كۆریای باشوور ئاشكرای كرد كە وڵاتەكەی لەگەڵ ئەمەریكا گفتوگۆ لەسەر جێگیركردنی سیستمی مووشەكی پاتریۆت لە ئاسیا دەكات وەك بەشێك لە جبەخانەی ئەگەری لە كاتی جەنگدا دژی ئێران.
بەپێی
هەواڵێكی ئاژانسی ڕۆیتەرز، چۆ هیون لە میانی دانیشتنێكدا لە پەرلەمانی كۆریای باشوور ڕای گەیاندووە، سوپای كۆریای باشوور و ئەمەریكا پێشتر هەندێك سیستمی پاتریۆتیان گواستۆتەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەك ڕێگرییەك لە دژی مووشەكەكانی ئێران.
سەرچاوە میدیاییەكانی كۆریای باشوور پێشتر نیازی ئەمەریكایان بۆ گواستنەوەی پاتری بەرگریی مووشەكی THAAD و پاتریۆت لە بنكە سەربازییەكانی لە كۆریای باشوور بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پشتڕاستكردبووەوە، ئەمەش وەك ئامادەكارییەك بۆ نوێبوونەوەی پەرەسەندنی سەربازی نێوان واشنتۆن و تاران.
ڕۆژنامەی (چۆسون دەیلی)ی كۆریای باشوور بڵاوی كردەوە، سیستمی بەرگری ئاسمانی پاتریۆت كە لە بنكەكانی ئەمەریكا لە كۆریا جێگیركراون، پاترییەكانی سیستەمی THAAD كە لە ناوچەی سیۆنگجو لە پارێزگای گیۆنگسانگی باكوور جێگیركراون، هەروەها فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی سیخوڕی و چاودێری MQ-9 كە لە ساڵی ڕابردووەوە بۆ هەمیشەیی لە بنكەی ئاسمانی گونسان جێگیركراون.