كێڵگەیەكی نەوت لە بەسڕە كرایە ئامانج

:: PM:03:23:06/03/2026 ‌
سەرچاوەیەكی تەناهی لە بەسرە بڵاوی كردەوە، دووەم فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی سیخوڕی لە كێڵگەی نەوتی ڕومایلەی كۆمپانیای نەوتی بەریتانی "بی پی" لە ڕۆژئاوای شارەكە كەوتووەتە خوارەوە.

ئەمڕۆ هەینی حەوتی ئادار، سەرچاوەیەكی تەناهی لە بەسرە بڵاوی كردەوە، دووەم فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی سیخوڕی لە كێڵگەی نەوتی ڕومایلەی كۆمپانیای نەوتی بەریتانی "BP" لە ڕۆژئاوای شارەكە كەوتووەتە خوارەوە .

دەشڵێـ، هێزە تەناهییەكان فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكەیان لە شوێنی كۆمپانیا نەوتییەكە دۆزیوەتەوە و شوێنی كەوتنەخوارەوەكەیان گەمارۆداوە.

پێشتریش، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی سیخوڕی لە بارەگای كۆمپانیای بی پی بەریتانی لە كێڵگەی نەوتی ڕومایلا كاردەكات كەوتووەتە خوارەوە، بەبێ ئەوەی ڕادەی زیانەكان ئاشكرا بكات یان هیچ زیانێكی گیانی هەبووە یان نا.

كێڵگەی نەوتی ڕومەیلا لەلایەن كۆمپانیای بی پی بە هاوبەشی لەگەڵ كۆمپانیای نەوتی بەسرە بەڕێوەدەبرێت.




وشە - رامیار جەواد