چەند مووشەكێك ئاراستەی فڕۆكەخانەی بەغدا كران

:: PM:09:51:06/03/2026 ‌
شانەی راگەیاندنی تەناهی عێراق ئاشكرای دەكات، چەند مووشەكێك ئاراستەی فڕۆكەخانەی بەغدا كران، بەڵام هیچ زیانێكیان نەبووە، دەستبەجێ دەست بە سەكۆی مووشەكییەكە گیراوە.

ئەمڕۆ هەینی شەشی ئادارشانەی راگەیاندنی تەناهی ئاشكرای كردووە، بەم ئێوارەیە چەند مووشەكێك لە ئەبوغریبەوە لە باكوری رۆژئاوای بەغدا ئاراستەی فڕۆكەخانەی بەغدا كراون، بەڵام هیچ زیانێكی نەبووە بەر چۆڵەوانی كەوتوون. لە راگەینراوێكدا شانەی تەناهی ئاشكرای دەكات دەستبەجێ لە ئەبوغریب دەست بە سەر سەكۆی مووشەكەكان گیراوە كە لە ناو بارهەڵگرێكی جۆری كیا بووە. چەند مووشەكێكی تریشی تێدا بووە.

هەر ئەم ئێوارەیە میدیای عێراق ئاشكرای كرد، دوو مووشەك ئاراستەی بنكەی تاجی كراون. میلیشیاكانی عێراق ئەوانەی سەربە ئێرانن لەو كردەوە تیرۆریستیانە تۆمەتبار دەكرێن كە دەكرێنە سەر هەرێمی كوردستان و بەغدا.
 
 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل