كارولین لیڤیت گوتەبێژی كوشكی سپی ئەمەریكا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، وڵاتەكەی پێویستی بە چوار تا شەش هەفتە هەیە بۆ ئەوەی لە شەڕی ئێران ئامانجەكانی بهێنێتەدی.
ئەمڕۆ هەینی شەشی ئادار، كارۆلین لیڤیت بۆ
رۆژنامەنووسان باسی لەوە كرد، ئەمەریكا هەنگاوەكانی جێگیرە و بەرەو ئەوە دەڕوات بە تەواوی ئاسمانی ئێران كۆنتڕۆڵ بكات.
سەبارەت بەوەی شەڕەكە چەند دەخایەنێت، گوتەبێژی كۆشكی سپی گوتی، واشنتن پێشبینی دەكات لە ناوەی چوار تا شەش هەفتە ئامانجەكانی بهێنێتەدی.
ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا رای گەیاند، هیچ جۆرە رێككەوتنێك لەگەڵ ئێران ناكرێت، تەنیا ئەوە نەبێت دەبێت بێ هیچ مەرجێك خۆی بەدەستەوە بدات. ترەمپ باسی لە گۆڕینی رژێمی ئێران كرد و گوتی، "ئێران جارێكی تر مەزن دەكەینەوە".