مەسعوود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران و ئەندامی دەستەی سەركردایەتیی ئێران، كەمێك پێش ئێستە گوتەیەكی پێشكەشی ئێران و دنیا كرد، تێیدا داوای لێبوردنی لە وڵاتانی دراوسێ كرد و دووپاتی كردەوە كە هیچ دوژمنكارییەكیان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ نییە و چیتریش هێرشیان ناكه‌ینه‌سه‌ر.
پزیشكیان لە گوتارەكەی كە تۆماركراو بوو و ئەمڕۆ پەخش كرا دەڵێ، سوپای گەلی ئێران دەكەم و پێویستیشە هەمووان ناكۆكییەكانمان وەلا بنێن و به بەهێزی بەرگریی لە وڵاتەكەمان بكەین.
هێمای بۆ ئەوە كرد، داوای لێبوردن لە وڵاتانی دراوسێ دەكەین و ئێمە هیچ دوژمنكارییەكمان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا نییە و ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كاتیش ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هێرشی مووشه‌كی نه‌كرێته سه‌ر وڵاتانی درواسێ، ته‌نیا ئه‌گه‌ر له وڵاتانی دراوسێوه هێرشمان بكرێته‌سه‌ر. هاوكات هۆشداریشی به‌و گرووپانه دا كه له وڵاتانی دراوسێ بوونیان هه‌یه و بیانه‌وێ دۆخه‌كه بقۆزنه‌وه بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئێران، چونكه به توندی ڕووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه.
لەبارەی ئەگەری خۆڕادەستكردنی بێمەرجی ئێران، پزیشكیان دەڵێ، پێویستە دوژمن ئەوە بە خەون بزانێ و هەرگیز خۆڕادەستكردنمان نابینن.
پزیشكیان هێمای بۆ ئەوەیش كرد، ئەوان پابەندن بە یاسای نێودەوڵەتی و بنەماكانی مافی مرۆڤ، بەهەمانشێوە دوژمنیش ناكرێ مافەكانمان لەو ڕووەوە پێشێل بكات.
لە بەشێكی تری قسەكانی سەرۆك كۆماری ئێران ڕای گەیاند، تا كۆتایی بە قارەمانانە دەمێنینەوە، بۆ ئەوەی وڵات لەو تەنگژەیە ڕزگار بكەین، له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی سه‌ركردایه‌تیكردنی ئێران گوتی، دوای كوشتنی سه‌ركرده‌كه‌مان هێزه چه‌كداره‌كان ڕێوشوێنی تایبه‌تیان گرتووه‌ته‌به‌ر تا "بڕیاری مه‌یدانی" و ده‌سبه‌جێ بدرێ، له‌وكاته‌ی یه‌كێك له فه‌رمانده و سه‌ركرده‌كان ئاماده نین به هه‌ر هۆكارێك بێت.