ئەمشەو بە مووشەك هێرش كرایە سەر باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا، وەك هاتە راگەیاندن كە دەنگی چەند تەقینەوەیەك لە بەغدا بیستراوە، دواتر هاتە راگەیاندن كە سیستمی دژە مووشەكی باڵوێزحانەی ئەمەریكا لە بەغدا كارا كراوە و چەند تەنێكی نامۆی تێك شكاندووە، سەرچاوەیەك شوێنی هەڵدانی مووشەكەكانی بۆ سەر باڵوێزخانەكە ئاشكرا كرد.
سەرچاوەیەكی تەناهی ئاماژەی كرد كە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان ئەو بۆردمانەی ئێوارەی ئەمڕۆ باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە ناوچەی سەوزی بەغدا كردە ئامانج، لە رێگەی چەند مووشەكێكەوە بووە كە لە رۆژهەڵاتی بەغدا هەڵدراون، هێزە تەناهییەكان دەستیان لە لێكۆڵینەوە و گەڕان بە دوای ئەنجامدەران كردووە.
ئەمڕۆ شەموو سەرچاوەیەكی تەناهی ئاماژەی كرد كە دەنگی چەند تەقینەوەیەك لە بەغدا بیستراوە، هاوكات سیستمی بەرگری ئاسمانی لە باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە ناوچەی سەوز بۆ دوورخستنەوەی چەند تەنێكی نامۆ كارا كرا، كە تا ئێستە دیار نییە مووشەكن یان درۆن.
سەرچاوەكە دووپاتی كردەوە كە دەنگی چەند تەقینەوەیەك لە چەند ناوچەیەكی بەغدا بیستراوە و تا ئێستە هیچ زانیارییەك لەسەر زیان و هۆكارەكان نییە و لایەنە تەناهییەكان بەدواداچوون بۆ دۆخەكە دەكەن.
ئەمڕۆ شەموو لە پارێزگاكانی ئەنبار و نەینەوا هێرش كراوەتە سەر بارەگەی سێ لیوای حەشدی شەعبی، لەوانەی بەوە تۆمەتبار دەكرێن كە دەستیان لە بۆردمانكردنی بنكە سەربازییەكان و بەرژەوەندییەكانی ئەمەریكا لە عێراق و هەرێمی كوردستان هەیە، لەوانە كەتیبەكانی حزبوڵا و ئیمام عەلی و سەید شوهەدا و بابلیوون و شەبەك.