ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، کاردانەوەی بەرانبەر بە گفتوگۆکانی ئەمەریکا و کورد نیشان دا و هۆشداریی دا کە واشنتن دەیەوێت گرووپەکان هان بدات، بەڵام دواجار بەجێیان دەهێڵێت.
ئەمڕۆ شەموو حەوتی ئادار، عەلی لاریجانی لە لێدوانێکدا ڕای گەیاند، ئەمەریکا مەبەستی بووە گرووپە نەژادییەکان دژی حكوومەت هان بدات و بۆ ئەو مەبەستەش گفتوگۆی لەگەڵ کورد کردووە.
لاریجانی پەیامێکی ئاراستەی کورد کرد و گوتی، کورد گەلێکی ڕەسەنی ئێرانین، ئەوان دەزانن چی بەسەر کوردەکانی سووریا هات و چۆن بەجێ هێڵران.