پەرلەمانتارێكی لایەنگری ئێران لە پەرلەمانی عێراق دەركرا

:: AM:08:50:08/03/2026 ‌
هەیبەت حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق مستەفا سەنەدی پەرلەمانتاری میلیشیاكانی سەربە ئێران لە دانیشتنەكانی پەرلەمان دوورخستەوە، چونكە لەناو پەرلەمانی هێرشی كرد بووە سەر سەرۆكی فراكسیۆنی ئاوادەنكردنەوە و گەشەپێدان كە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكایەتی دەكات.

بەگوێرەی نووسراوێكی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كە ئەمڕۆ یەكشەم  هەشتی ئادار بڵاوكراوەتەوە، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بڕیاری داوە مستەفا سەنەد لە دانیشتنەكانی پەرلەمان دوور بخرێتەوە تا ئەو كاتەی داوای لێبوردن لە بەها ئەعرەجی سەرۆكی هاوپەیمانی ئاوەدانكردنەوە  و تەواوی پەرلەمانتاران دەكات.

شەوی رابردوو دانیشتنێكی داخراو لە پەرلەمانی عێراق لەسەر دۆخی تەناهی عێراق بەڕێوەچوو. مستەفا سەنەد هێرشی كردە سەر بەها ئەعرەجی و زلەی لێدا. بەهۆی ئەو رەفتارەوە لە پەرلەمان دەركرا.

مستەفا سەنەد پەرلەمانتارێكی لایەنگری ئێران و پێشتر لە ڤیدیۆیەك لەگەڵ ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەق قودسی سوپای پاسدارانی ئێران دەركەوتووە، كە قائانی لە ڤیدیۆكە سەنەد بە "دڵسۆز بۆ ئێران" وەسف دەكات.





وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل