سوپای ئیسرائیل: بەرپرسی نووسینگەی سەربازیی ڕێبەری داهاتووی ئێرانمان کوشت

:: PM:08:21:08/03/2026 ‌
ئەمڕۆ یەکشەم هەشتی ئاداری 2026، سوپای ئیسرائیل ڕای گەیاند کە بەرپرسی نووسینگەی سەربازیی ڕێبەری داهاتووی ئێرانی لە ناو دڵی تاران کوشتووە.

سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا دووپاتی کردەوە، هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل دوێنێ شەموو، لە هێرشێکدا لە ناوچەی تاران، ئەبوقاسم بابائیان بەرپرسی نووسینگەی سەربازیی ڕێبەری باڵای داهاتووی ئێران و بەرپرسی بارەگای فەرماندەیی فریاکەوتنی خاتەمولئەنبیای ڕژێمی ئێرانی لەناو بردووە.

وەک لە هەواڵەکەدا هاتووە، بابائیان دوای کوژرانی محەمەد شیرازی، بەرپرسی پێشووی نووسینگەی سەربازیی عەلی خامنەیی لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی (نەڕەی شێر)دا، وەک بەرپرسی نووسینگەی ڕێبەری داهاتوو دیاری کرابوو، کە هێشتا بۆ ئەو پۆستە هەڵنەبژێردراوە.


وشە - پۆڵا مەحموود