400 خێزانی ئاوارەی كورد لە سووریا دەگەڕێنەوە ناوچەكانیان

:: PM:06:10:09/03/2026 ‌

لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی بڕگەكانی رێككەوتنی حكوومەتی سووریا و هەسەدە لە كانوونی دووەمی ئەمساڵ، ئەمڕۆ دووشەم 400 خێزانی كورد لە پارێزگای حەسەكەوە بۆ ناوچەكانیان لە عەفرین و دەوروبەری گەڕانەوە، ئەوەش وەك یەكەم وەجبە و وەجبەی تریشی بەدواوە دێت. 

بەپێی هەواڵەكان ئەو وەجبە، یەكەم وەجبەی گەڕانەوەی ئاوارە كوردەكانن بۆ شوێنی رەسەنی خۆیان و وەجبەی تری بەدەواوە دێت، ئەوان بەپێی رێككەوتنی حكوومەتی سووریا و هەسەدە لە حەسەكەوە بەرەو ناوچەكانیان لە عەفرین و دەوروبەری دەگەڕێنەوە، گەڕانەوەكە خۆویستانەیە و ئەمڕۆ دووشەم لە رێگەی دەیان پاس و ئۆتۆمبێل لە شاری قامیشلۆوە بەرەو شاری حەسەكە چوون و لەوێشەوە لەناو رێوشوێنی توندی تەناهی بەرەو شاری عەفرین و لە پارێزگای حەلەب بردران.  

عەباس حوسێن بەڕێوەبەری كاروباری سیاسی لە حەسەكە دەڵێت، لە داهاتوودا حكوومەتی سووریا هەموو خێزانە عەفرینییەكان بۆ ناوچەكانیان دەگوازێتەوە، كارگێڕیی عەفرین كار بۆ گەڕانەوەی خانوو و موڵكوماڵی ئەوان دەكات لەو ناوچەكانی خۆیان، ئێستە رێگەوبانی نێوان تەواوی ناوچە سوورییەكان كراوەیە لەوانە بۆ سەری كانی و بڕیارە لە داهاتوودا ئاوارەكانی ئەوێش بۆ ناوچەكانیان بگەڕێندرێنەوە.  




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل