داخستنی گەووی هورمز یەكێكە لە كارتە بەهێزەكانی ئێران بۆ رووبەڕووبوونەوەی هێرشە ئاسمانییەكانی ئەمەریكا و ئیسرائیل، ئەو هاتوچۆی دەریایی بەو گەرووە وەستاندووە و ئەوەش كاری كردووەتە سەر بازاڕی نەوت، كاتێك نەوتێكی زۆر بەو گەروەدا تێپەڕ دەبێت، ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران دووپاتی كردەوە كە لە سایەی ئەو شەڕەی هەیە دابینكردنی ئاسایش بۆ گەرووەكە زەحمەتە.
ئەمڕۆ دووشە
م عەلی لاریجانی لە پۆستێك لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس لە وەڵامی لێدوانەكانی ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فڕەنسا كە باسی رەوانەكردنی هێزی بۆ ناوچەكە، لەوانە بۆ پاراستنی هاتوچۆی دەریایی بە گەرووی هورمز كرد نووسیویەتی، لە سایەی بەردەوامبوونی شەڕ و هێرشەكانی ئەمەریكا و ئیسرائیل لە ناوچەكە، جێگیربوونی ئاسایشی گەرووی هورمز ئەگەرێكی دوورە.
دوێنێ كریس رایت وەزیری وزەی ئەمەریكا رای گەیاند، ئیدارەی واشنتن بە پێویستی دەزانێت سوپای ئەمەریكا كەشتییەكانی هەڵگری نەوت لە گەرووی هورمز بپارێزێت، ئێستە لایەنی ئەمەریكی لەگەڵ چەند لایەنێك گفتوگۆ دەكات بۆ مسۆگەركردنی دەرچوونی كەشتییەكانی هەڵگری نەوت لە گەرووی هورمز، بێ ئەوەی ناسنامەی ئەو لایەنانە ئاشكرا بكات.
ئەو وەزیرە دووپاتی كردەوە كە ئەگەری هەیە هێزەكانی ئەمەریكا ئەركی پاراستنی كەشتییەكانی هەڵگری نەوت بگرنە ئەستۆ، گرنگە لایەنی ئێران لە هەڕشەكردن لەو كەشتییانە دوور بخرێتەوە.
پێنجشەمی رابردوو سوپای پاسدارانی ئێران رای گەیاند كە گەرووی هورمز تەنیا بە رووی كەشتییەكانی ئەمەریكا و ئیسرائیل و ئەوروپا و هاوپەیمانەكانیان داخراوە، لە حاڵەتی هەوڵی تێپەڕبوونی هەر كەشتییەكی ئەو وڵاتانە دەكرێنە ئامان، كازم غەریب ئابادی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران دووپاتی كردەوە دەبێت لە كاتی شەڕدا كۆنترۆڵی هاتوچۆ لە گەرووی هورمز بە دەستی ئێرانەوە بێت، تارانیش نیازی نییە رێگە بە كەشتییە بازرگانی و جەنگییەكانی وڵاتانی دوژمن بدات بە تێپەڕبوون بە گەرووەكەوە.