ستیڤ ویتكۆف نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ئێران ئاشكرای كرد، كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ناوه‌نده سه‌ره‌كییه‌كانی پیتاندنی یۆرانیۆمی له ئێران بۆردمان كردووه، كه هه‌ریه‌ك له ناوه‌نده‌كانی نه‌ته‌نز و ئه‌سفه‌هان و فۆردۆ له خۆده‌گرن و باس له دواساته‌كانی دانوستاندنیش له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كات و ده‌ڵێ، ئێرانییه‌كان ئاماده نه‌بوون گفتوگۆ له‌سه‌ر كۆتاییهێنان به پیتاندنی یۆرانیۆم بكه‌ن و به شانازییه‌وه ده‌یانگوت، 460 كیلۆ یۆرانیۆمیان تا پله‌ی 60% پیتاندووه.
له‌میانه‌ی لێدوانی بۆ تۆڕی فۆكس نیوزی ئه‌مه‌ریكی
ویتكۆف گوتی، ئێران له دواساته‌كانی دانوستاندن به ئێمه‌ی ڕاگه‌یاند، كه مافێكی شه‌رعیان هه‌یه بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم و ئاماده‌نین گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بكه‌ن.
زیاتر گوتی، ئێمه‌یش به ئێرانییه‌كانمان گوت، كه مافی ئه‌وه‌مان هه‌یه به هه‌موو جۆرێك ڕێ له‌وه بگرین ئێران یۆرانیۆم بپیتێنێت.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئێرانییه‌كان پێیان ڕاگه‌یاندین كه ئێسته تاران خاوه‌نی 460 كیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێنراوه به ڕێژه‌ی 60%، یۆرانیۆمی پیتێنراویش تا پله‌ی 60% ده‌توانرێ له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك تا 10 ڕۆژ پله‌كه‌ی بۆ ئاستێك به‌رز بكرێته‌وه، كه بتوانرێ چه‌كی ئه‌تۆمی پێ دروست بكرێت.
وه‌ك ئه‌وه‌ی ویتكۆف باسی لێوه ده‌كات، له سێی ئادار/مارس ئۆفه‌رێكی تریان خسته به‌رده‌م ئێران، كه وزه‌ی ناوكی له ده‌ره‌وه‌ی ئێران پێ ده‌درێت، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی به‌رنامه ناوكییه‌كه‌یه‌تی بۆ بواری ئاشتی، له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌دا پێویسته ده‌ست له پیتاندنی یۆرانیۆم و یۆرانیۆمه پیتێنراوه‌كانی هه‌ڵبگرێت.