پاسه‌وانی نیشتمانی كوێت ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ئاشكرای كرد، كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌شت فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئێرانیان له ئاسمانی وڵاته‌كه‌یان خستووه‌ته خواره‌وه. ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه دوێنێ سێشه‌میش شه‌ش فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی تر له باكور و باشووری ئه‌و وڵاته خرانه خواره‌وه.
گوته‌بێژی فه‌رمی به ناوی پاسه‌وانی نیشتمانی كوێت، عه‌مید جدعان فازڵ جدعان
ڕایگه‌یاندووه، كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م هێزه‌كانی پاسه‌وانی نیشتمانی وڵات توانیان هه‌شت فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان له ئاسمانی كوێت بپێكن و بیخه‌نه خواره‌وه، به‌ر له‌وه‌ی به ئامانجه‌كانی بگات.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی ڕۆژنامه‌وانی گوته‌بێژه‌كه‌ی پاسه‌وانی نیشتمانی كوێت ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته ڕوو، گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پاراستنی ئاسمانی وڵات له‌میانه‌ی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی هێزه‌كانیان دێت، بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵات و پارێزگاریكردن له شوێنه هه‌ستیاره‌كان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك و داوای له هه‌مووان كرد كه زانیاری ته‌ناهی بڵاو نه‌كه‌نه‌وه و سه‌لامه‌تی خۆیان و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان بپارێزن.
زیاتر گوتی، پاسه‌وانی نیشتمانی به هاریكاری له‌گه‌ڵ پۆلیس و سوپا و هێزی ئاگركوژێنه‌وه‌ی گشتی له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدان بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌ڕه‌شه و ده‌ستدرێژییه‌ك كه بیه‌وێ ئاسایشی وڵات بشێوێنێت و زیان به سه‌روه‌ری و سه‌لامه‌تی و جێگیری كوێت بگه‌یه‌نێت.