ئاژانسی فه‌رمی كۆریای باكور ئه‌مڕۆ چوارشه‌م بڵاوی كرده‌وه، كه پیۆنگیانگ پشتیوانی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی موجته‌با خامنه‌یی وه‌ك ئایه‌توڵای نوێی ئێران له‌لایه‌ن گه‌لی ئه‌و وڵاته‌وه ڕاگه‌یاند، كه له دوای كوشتنی باوكی له كۆتایی مانگی شوبات/فێبرایه‌ر ئێسته پۆسته‌كه‌ی ده‌گرێته ئه‌ستۆ و ڕێبه‌رایه‌تی ئێران ده‌كات.
ئاژانسه‌كه
ڕاگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكوری بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا وێرای پشتیوانیكردنی كۆریای باكور له موجته‌با خامنه‌یی، به توندیش سه‌ركۆنه‌ی هێرشه دوژمنكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران ده‌كات و به نایاسایی ناوی ده‌بات و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ئه‌م هێرشه ئاشتی ناوچه‌كه و جیهان تێكده‌دات و ناجێگیری و نائارامی له جیهان بڵاو ده‌كاته‌وه.
تا ئێسته پێوه‌ندی نێوان تاران و پیۆنگیانگ گومانی له‌سه‌ر بوو و به ته‌واوی یه‌كلایی نه‌ببووه‌وه كه پێوه‌ندییه‌كه‌ی نێوانیان چۆن چۆنییه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كان پێشتر دووپاتیان له‌وه ده‌كرده‌وه، كه ئێران و كۆریای باكور له په‌ره‌پێدانی مووشه‌كی بالیستیك یارمه‌تی یه‌كتر ده‌ده‌ن و شاره‌زایی هه‌ردوو وڵات له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌گۆڕنه‌وه، تا مووشه‌كه‌كانیان به‌هێزتر و پێشكه‌وتووتر بكه‌ن.
هاوكات پێشتر میدیاكانی ڕۆژئاوا چه‌ندان جار بڵاویان كرده‌وه، كه ئێران ئه‌و توانا ته‌كنه‌لۆجییه‌ی نییه كه سیسته‌می مووشه‌كی بالیستیك ببه‌ستێت و ئاماده‌ی بكات، به‌ڵكوو ئه‌و ته‌كنیك و ته‌كنه‌لۆجیایه‌ی له كۆریای باكور پێگه‌یشتووه.