له په‌راوێزی شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل له لایه‌كه‌وه و ئێران له‌لایه‌كی تر، بۆ به‌رده‌وامیدان به جه‌نگ و پڕكردنه‌وه‌ی كۆگه و جبه‌خانه‌كان، حكوومه‌تی ئیسرائیل گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای بۆینگ بۆ كؤرینی پێنج هه‌زار بۆمبی زیره‌ك كه له ئاسمانه‌وه هه‌ڵده‌درێت، به بڕی 289 ملیۆن دۆلار واژوو كردووه.
هه‌رچه‌نده واژووكردنی ئه‌و گرێبه‌سته و گه‌یشتنی بۆمبه زیره‌كه‌كان به ئیسرائیل به گوێره‌ی زانیارییه‌كان تا 36 مانگی تر ده‌خایه‌نێت، به‌ڵام ئه‌مه به هه‌وڵێك هه‌ژمار ده‌كرێ، كه ئیسرائیل به‌رده‌وام ده‌بێ له خۆپڕچه‌ككردن بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئێران و بریكاره‌كانی له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
واژووكردنی ئه‌و گرێبه‌سته له‌لایه‌ن
ئیسرائیل و كۆمپانیای بۆینگه‌وه له كاتێكدایه هه‌فته‌ی ڕابردوویش ئیسرائیل ڕه‌زامه‌ندی كۆنگرێسی له‌سه‌ر كڕینی چه‌ك و جبه‌خانه‌ی ئه‌مه‌ریكی به بڕی نزیكه‌ی 150 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی پێدرا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ بلۆمبێرگ نیوز دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌و گرێبه‌سته نوێیه پێوه‌ندی به وه‌شاندنی گورز له ئێران نییه، چونكه له ڕێككه‌وتنه‌كه هاتووه كه كۆمپانیای بۆینگ دوای 36 مانگی تر ده‌توانی بۆمبه زیره‌كه‌كان ڕاده‌ستی ئیسرائیل بكات.