سه‌رۆكی ئیسرائیل له‌میانه‌ی قسه‌ی بۆ میدیاكان دووپاتی كرده‌وه كه هێرشكردنه سه‌ر ئێران و كۆتایی هێرشه‌كان واده‌یه‌كی دیاریكراویان نییه و پێویسته جه‌نگه‌كه ئه‌نجامێكی باش و یه‌كلاكه‌ره‌وه و كۆتایی هه‌بێت و ڕژێمی ئیسلامی له ئێران ڕیشه‌كێش بكات.
ئیسحاق هرتسوگ سه‌رۆكی
ئیسرائیل له لێدوانی بۆ ڕۆژنامه‌ی "بیلد"ی ئه‌ڵمانی گوتی، ئێمه پێویستمان به‌پشوو درێژی و به‌رده‌وامیدان به جه‌نگه‌كه هه‌یه تا بگه‌ین به ئه‌نجامی كۆتایی.
زیاتر گوتی، هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل ده‌بنه هۆی گۆڕانی شێوه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هاوكات سه‌رۆكی ئیسرائیل پشتیوانی له هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی ئێران كرد، چونكه ئه‌مه ئامرازی ده‌ستخستنی پاره و ئامێری پاره‌داركردنی جه‌نگن له‌لایه‌ن تارانه‌وه دژ به ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل، بۆیه پێویسته بپێكرێن و سه‌رچاوه داراییه‌كانی دوژمن وشك بكرێن.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی هرتسوگ هێرشی كرده سه‌ر تاران و گوتی، ڕژێمی ئیسلامی بڵاوكه‌ره‌وه‌ی ئاڵۆزی و تیرۆره له ته‌واوی ناوچه‌كه و جیهان، بۆیه نابێ به پێوه‌ری خێرایی كۆتاییهاتنی بپێوین، بەڵكو ئێمه پێویستمان به‌وه بگه‌ین به ئه‌نجامی یه‌كلاكه‌ره‌وه و ڕیشه‌كێشكردنی ڕژێمی ئیسلاميی ئێران به ته‌واوی، تا ئێران جارێكی تر بتوانێ هه‌ناسه بداته‌وه و به‌ره‌و پێشه‌وه هه‌نگاو بنێت.