وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، له كۆتایی مانگی شوبات/فێبرایه‌ر تا ئێسته 43 هه‌زار هاووڵاتی ئه‌مه‌ریكی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه به سه‌لامه‌تی گه‌یشتوونه‌ته‌وه ئه‌مه‌ریكا.
به‌یانی ڕۆژی 28ی شوبات/فێبرایه‌ری ڕابردوو به سه‌دان مووشه‌ك و بۆردمانی فڕۆكه هێرشكرایه سه‌ر ئێران و هه‌ر هه‌مان ڕۆژ عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران كوژرا و زیانی گه‌وره به ئێران گه‌یه‌نرا، له‌وكاته‌وه تا ئێسته شه‌ڕ و پێكدادانی ئاسمانی و ده‌ریایی له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئێران به‌رده‌وامی هه‌یه و چاوه‌ڕوانیش ناكرێ به‌منزیكانه كۆتایی بێت.
له تۆڵه‌ی هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل، ئێران ده‌ستی به بۆردمانكردنی بنكه سه‌ربازییه‌كان و باڵوێزخانه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه كرد، ئه‌مه‌یش وای له واشنتن كرد كه له چه‌ند وڵاتێك باڵوێزخانه‌كانی دابخات و كارمه‌ندانیش بۆ واشنتن بگه‌ڕێنێته‌وه، هاوكات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه چه‌ندان جار داوای له هه‌ر هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكی كرد كه بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به په‌له بگه‌ڕێته‌وه ئه‌مه‌ریكا، تا گیانی سه‌لامه‌ت بێ و له هه‌ڕه‌شه و كێشه به دوور بێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌مه‌ریكا له ئه‌كاونتی خۆی له تۆڕی ئێكس بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه یارمه‌تی ڕاسته‌وخۆی گه‌یاندووه‌ته نزیكه‌ی 30 هه‌زار هاووڵاتی ئه‌مه‌ریكی به شێوه‌ی 24 سه‌عات له ته‌واوی ڕۆژانی ڕابردوو، تا سه‌رجه‌میان بتوانن سواری فڕۆكه ببن و بگه‌ڕێنه‌وه نیشتمانی خۆیان، تا ئێسته‌یش له‌میانه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا توانیومانه 43 هه‌زار ئه‌مه‌ریكی بگه‌ڕێنینه‌وه وڵاته‌كه‌مان و له‌و پرۆسه‌یه‌یش به‌رده‌وام ده‌بین.