ده‌سته‌ی چاودێری جووڵه‌ی ده‌ریایی به‌ریتانیا بڵاوی كرده‌وه كه كه‌شتییه‌كی هه‌ڵگری كۆنتێنه‌ر تووشی زیان بووه‌ته‌وه، له‌وكاته‌ی له گه‌رووی هورمز بووه و هێرشیكراوه‌ته‌سه‌ر و بۆردمانكراوه، به‌ڵام تا ئێسته ئێران به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له‌و هێرشه ڕانه‌گه‌یاندووه.
ده‌سته‌كه له
ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی داوه، كه كه‌شتییه‌كی هه‌ڵگری كۆنتێنه‌ر له نزیك گه‌رووی هورمز و 46 كیلۆمه‌تر له دووری كه‌ناراوه‌كانی ئیماڕاتی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو ڕووبه‌ڕووی هێرش و بۆردمانكردن بووه‌وه و پێكرا.
ئاماژه‌ی داوه، له‌میانه‌ی پێوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ كاپتی كه‌شتییه‌كه، ئه‌و ڕاگه‌یاندووه، كه كه‌شتییه‌كه‌یان تووشی زیان بووه‌ته‌وه، به‌ڵام سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی تیمی سه‌ر كه‌شتییه‌كه سه‌لامه‌تن و هیچ زیانێكیان پێ نه‌گه‌یشتووه.
تا ئێسته هیچ زانیارییه‌كان له‌سه‌ر شێواز و قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه نه‌زانراوه كه به‌ر كه‌شتییه‌كه كه‌وتووه، به‌ڵام ده‌سته‌ی چاودێری جووڵه‌ی ده‌ریایی به‌ریتانی ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كردووه.
پێشتر ده‌سته‌ی چاودێری جووڵه‌ی ده‌ریایی به‌ریتانیا سه‌رجه‌م كه‌شتییه‌كان كه ئاوه‌كانی كه‌نداو و گه‌رووی هورمز تێپه‌ڕ ده‌بن، هۆشداری توندی پێدان كه زۆر به وریایی و هۆشیارییه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن، له‌و كاته‌ی به ئاوه‌كانی كه‌نداو و گه‌رووی هورمز تێپه‌ڕ ده‌بن.