فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست "سێنتكۆم" ئاشكرای كرد، له‌میانه‌ی هێرشه ده‌ریاییه‌كانی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا توانراوه 16 كه‌شتی دانانه‌وه‌ی مین و ته‌قه‌مه‌نی له نێو ئاو كه خاوه‌ندارییان بۆ ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه، به ته‌واوی بته‌قێنرێنه‌وه.
سێنتكۆم ڤیدیۆی ساتی كردنه ئامانجی یه‌كێك له‌و كه‌شتیانه‌ی له ئه‌كاونتی خۆی له تۆڕی ئێكس بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌گه‌ڵ بڵاو كردووه‌ته‌وه.
تێكشكاندنی ئه‌و كه‌شتیانه‌ی ئێران له كاتێكدایه له ڕۆژانی ڕابردوو ئه‌مه‌ریكا له‌ناوبردنی 17 كه‌شتی جه‌نگی ئێرانی ڕاگه‌یاند، هاوكات كه‌شتییه‌كی تری له ئاوه‌كانی سریلانكا بۆردمان كرد و به‌وهۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك ئاواه‌ربوون.
دوێنێ دۆناڵد تره‌مپ ئاشكرای كرد، كه هێزه‌كانیان توانیویانه 10 به‌له‌می ئێران ناچالاك له ئاوه‌كانی كه‌نداو و گه‌رووی هورمز بكه‌نه ئامانج و به‌شێوه‌یه‌كی خێرا و یه‌كلاكه‌ره‌وه كۆتاییان پێهێنرا.