ڕۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه، كه دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو و به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دۆرنێك ناوه‌ندی پشتیوانی دیپلۆماسی كه ناوه‌ندێكی لۆجستی دیپلۆماتكارانی ئه‌مه‌ریكایه له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا و بنكه‌ی سه‌ربازی ڤیكتۆریا به درۆنێك كرایه ئامانج.
به‌رپرسێكی ته‌ناهی له نێو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌وباره‌وه بۆ
ڕۆژنامه‌كه دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان دامه‌زراوه‌یه‌كی دیپلۆماسی سه‌ره‌كی ئه‌مه‌ریكای له عێراق شه‌وی ڕابردوو كردووه‌ته ئامانج، ئه‌مه‌یش وه‌ڵامدانه‌وه‌ی میلیشیاكانی عێراق كه بوونه‌ته پاشكۆی ئێران له دژی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیله‌وه.
له ڕاپۆرتی ڕۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه‌كه باس له بوونی هیچ زیانێكی گیانی نه‌كراوه، به كۆی گشتی شه‌وی ڕابردوو به شه‌ش درۆن هێرشكرایه سه‌ر ناوچه‌كه، سیسته‌می به‌رگری توانیان پێنج له‌و درۆنانه بخه‌نه خواره‌وه، به‌ڵام یه‌كێكیان توانی ئامانجه‌كه‌ی بپێكێت. به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه‌كه بۆ ڕۆژنامه‌ی واشنتن پۆست پشتڕاستی كردووه‌ته‌وه، كه ئاگه‌داره كوژراو و برینداریش له‌میانه‌ی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه بێفرؤكه‌وانه‌كه بوونی هه‌بووه.
له‌باره‌ی ئه‌نجامده‌ری ئه‌و هێرشه‌وه ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، به ڕێژه‌یه‌كی ڕه‌ها گرووپه‌كانی موقاوه‌مه ئیسلامی له عێراق كه چه‌تری سه‌رجه‌م میلیشیاكانی ئێرانه له عێراق و به‌رده‌وامن له به ئامانجگرتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و بنكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و باڵوێزخانه و كونسوڵگه‌رییان له به‌غدا و هه‌ولێر.