ڕۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مره‌یكی له زاری به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌و وڵاته‌وه ئاشكرای كرد، كه 148 سه‌ربازی سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌میانه‌ی جه‌نگ له دژی كۆماری ئیسلامی ئێران برینداربوون، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پێشتر واشنتن كوژرانی حه‌وت سه‌رباز و ئه‌فسه‌ری تری ئاشكراكرد.
شۆن بارنیل گوته‌بێژ به ناوی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكاوه بڵاوی كرده‌وه، له‌و 148 كه‌سه‌ی برینداربوون، 140یان برینه‌كانیان زۆر سووكه و گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانیان له‌لایه‌ن سوپاوه، به‌ڵام هه‌شت له‌و بریندارانه برینه‌كه‌یان قورسه و ئێشته‌یش له ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
ڕاگه‌یاندنی ژماره‌ی برینداران و پێكراوان له كاتێكدایه له ڕۆژانی ڕابردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری ژماره‌ی كوژراوانی سوپاكه‌یشی ڕاگه‌یاند، كه بریتین له شه‌ش سه‌رباز كه له كوێت له ئه‌نجامی هێرشی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان كوژراون و ئه‌فسه‌رێكی تری سوپای ئه‌مه‌ریكایش له‌میانه‌ی هێرشێك بۆ سعوودیه كۆتایی به ژیانی هات.
له‌باره‌ی جۆر و شێوازی برینی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا، گوته‌بێژه‌كه‌ی پنتاگۆن هیچ زانیارییه‌كی نه‌خسته ڕوو، چونكه ئێران ته‌نیا به درۆن و مووشه‌ك هێرش ده‌كات و ئه‌وه‌ی مه‌ترسیدار بێت، ته‌نیا كه‌وتنه خواره‌وه كه‌لوپه‌ل و پارچه‌كانی درۆن و مووشه‌كه به‌ر سه‌ربازان كه‌وتوون، جیا له‌و ئه‌گه‌ره، هۆكاری تر نییه كه ئێران بۆ برینداركردن و كوژرانی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا.