باڵوێزخانەی ئەمەریكا هۆشدارییەكەی توندتر دەكات و ئەڵمانیایش دیپلۆماتكارانی لە بەغدا دەكشێێتەوە

:: PM:02:49:11/03/2026 ‌
باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە عێراق هۆشدارییەكەی بۆ ئەمەریكییەكان توندتر دەكات و دەڵێ‌، "هەر دەرفەتێك هەبوو عێراق جێبهێڵن" باڵوێزخانەی ئەڵمانیایش دیپلۆماتكارانی لە عێراق دەكێشێتەوە. 

ئەمڕۆ چوارشەم 11ی ئادار، باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە عێراق هۆشدارییەكی تری بڵاو كردووەتەوە، تێیدا هۆشدارییەكی توند بە ئەمەریكییەكانی عێراق دەدات، لە رفاندن ئاگادارییان دەكات و داواشیان لێ دەكات لە نزیكترین دەرفەتی گونجاو عێراق جێبێهڵن.

هاوكات وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا داوای لە سەرجەم دیپلۆماتكارانی كردووە عێراق جێبهێڵن. وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا دووپات لەسەر ئەوە دەكاتەوە دیپلۆماتكاران عێراقیان جێهێشتووە، بەڵام ئاشكرای ناكات بەرەو كوێ رۆیشتوون.

لە ماوەی رابردوودا بەهۆی شەڕی ئێران و ئەمەریكا و ئیسرائیل، چەندان وڵات شاندی دیپلۆماسییان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كێشاوەتەوە.
 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل