یەكێتیی ئەوروپا كۆمەڵە سزایەكی نوێی بەسەر 19 بەرپرس و دامەزراوەی ئێراندا سەپاند، ئەوەیش بەهۆی پێشێلكاریی مافەكانی مرۆڤ و سەركوتكاریی ناوخۆییەوە.
كایا كالاس بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتیی ئەوروپا لە پۆستێكدا X رای گەیاند، یەكێتیی ئەوروپا بەردەوامە لە لێپرسینەوە لە ئێران و ئەمڕۆ باڵوێزانی وڵاتانی ئەندامی یەكێتیی ئەوروپا، سزای نوێیان بەسەر ئێراندا پەسند كردووە، سزاكان ئەو بەرپرس و لایەنانە دەگرنەوە هۆكاری پێشێلكارییە قورسەكانی مافی مرۆڤن لەو وڵاتەدا.
"بڕیارە وردەكارییەكانی ئەم سزایانە لە رۆژنامەی فەرمیی یەكێتیی ئەوروپا بڵاو بكرێنەوە، سزاكانیش بریتین لە بلۆككردنی سەروەت و سامان و قەدەغەی گەشتكردن بۆ وڵاتانی ئەندام، ئەمە پەیامێكیشە بۆ تاران بۆ سەلماندنی ئەوەی داهاتووی ئێران ناتوانرێ لەسەر بنەمای سەركوتكردن بنیات بنرێت"، كایا كالاس وای نووسیوە.