بە حەوت درۆن هێرش كرایە سەر سەنتەری پشتیوانی دیپلۆماسی لە عێراق كە دامەزراوەیەكی ئەمەریكیە لە بەغدا، بەڵام سیستەمی بەرگری ئەمەریكی تەواوی درۆنەكانی خستووەتە خوارەوە.
ئەمڕۆ چوارشەم 11ی ئادار
سەرچاوە تەناهییەكان ئاشكرای دەكات بە حەوت درۆن هێرش كراوەتە سەر سەنتەری پشتیوانی دیپلۆماسی لە بەغدا، كە دەكەوێت بنكەی سەربازی ڤیكتۆریا لە نزیك فڕۆكەخانەی بەغدا.
بەڵام سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەمەریكی توانیویەتی هێرشەكە پووچەڵ بكاتەوە و تەواوی درۆنەكان بخاتە خوارەوە.
هەر ئەمڕۆ رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمەریكی ئاشكرای كرد، دوێنێ بە شەش درۆن هێرش كراوەتە سەر هەمان سەنتەر و پێنج درۆن خراونەتە خوارەوە و یەكێكیان بەر تاوەری چاودێری كەوتووە. رۆژنامە ئەمەریكیەكە بە دووری نازانێت كوژران و برینداریش هەبووبێ.