لە چوارچێوەی ئەو شەڕەی ئێستە لە نێوان ئەمەریكا و ئیسرائیل و ئێران هەیە، دامەزراوە نەوتی و ژێرخان لە ئێران و ناوچەكە بەدەر نەبوون لە بەئامانجگرتن، ئەمەریكا بۆردمانی ئێرانی دەكرد و ئێرانیش وڵاتانی كەنداو، ئێران و ئەمەریكا هاووڵاتییان لە نزیككەوتنەوە لە بەندەرەكانی ناوچەكە وریا دەكەنەوە بەهۆی بوونی چالاكیی سەربازی تیایاندا و بوونیان وەك ئامانجی سەربازی.
لەوكاتەی
ئیمارات رای گەیاند كە كۆنترۆڵی ئاگرێكیان لە فڕۆكەخانەی كۆنی ئەبو زەبی كردووە، كە بەهۆی پارەچەی تێكشكاوی درۆنەكانی ئێران دروست بووە، سەرچاوەیەك لە هێزی دەریاوانی سوپای پاسداران هاووڵاتییان و كارمەندان لە بەندەرەكانی جەبەل عەلی و خەلیفە و راشد لە ئیمارات بەندەری خەلیفە لە بەحرێن وریا كردەوە بەوەی هێرشیان دەكرێتە سەر.
سەرچاوەكە رای گەیاند كە هێزەكانی ئەمەریكا چالاكیی سەربازی لەو بەندەرانە ئەنجام دەدات و ئەوەش وا دەكات ئەگەری كردنەئامانجیان هەبێت و ژیانی ئەوان دەكەوێتە مەترسییەوە، لای خۆیەوە فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریكا داوای لە هاووڵاتییانی ئێران كرد خۆیانە لە چوونە بەندەرەكانی هێزی دەریاوانی ئێران كاریان تیادا دەكات بەدوور بگرن، چونكە ئەگەری كردنەئامانجیان هەیە.
فەرماندەییەكە دووپاتی كردەوە، هێزی دەریاوانیی ئێران كەشتی و ئامرازی شەڕی لەناو بەندەرە مەدەنییەكانی تایبەت بە هاتوچۆی بازرگانی جێگیر كردووە، بەكارهێنانی ئەو بندەرانە بۆ كاری سەربازی دەیانكاتە ئامانجی سەربازی و بەوەش گیانی هاووڵاتییان دەكەوێتە مەترسییەوە، كاتێك بەندرەكانی بە درێژایی گەرووی هورمز بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر هاتوچۆی دەریاوانی نێودەوڵەتی بەكار دەهێنرێت، هەر ئەمڕۆ درۆنێكی ئێرانی خەزانی سووتەمەنی لە بەندەری سەڵاڵە لە عومان كردە ئامانج.