دوای پێوەندییەكەی لەگەڵ سەرۆكی ئێران، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق پێوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ میر محەمەد بن سەلمان جێنشینی پاشای سعوودیە ئەنجام دا و داوای هاوئاهەنگی لێ دەكرد بۆ وەستاندنی شەڕی ئێران.
ئەمڕۆ چوارشەم 11ی ئادار
محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق پێوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد بن سەلمان ئەنجام دا و تێیدا داوای كرد عێراق و سعوودیە بە یەكەوە هاوئاهەنگی بكەن بۆ وەستاندنی شەڕی ئەمەریكا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران.
بەگوێرەی راگەینراوێكی نووسینگەكەكەی، سوودانی بە بن سەلمانی راگەیاندووە، "عێراق رەتی دەكاتەوە ببێتە شوێنی هێرشكردنە سەر وڵاتان و هاوكات رەتیشی دەكاتەوە هێرش بكرێتە سەر خاكەكەی.
بەر لە پێوەندییەكەی لەگەڵ بن سەلمان، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق پێوەندی بە مەسعوود پزیشكیان سەرۆكی ئێران كرد و پەیامی ئەوەی پێدا كە ئەو هێرشانەی دەكرێنە سەر عێراق پێشێلكردنی سەروەرییەكەیەتی.