هەڵمەتە سەربازییەكەی ئەمەریكا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران چووە ناو دووەم هەفتە و هێشتا بەردەوامە، تا ئێستە دیار نییە كەی شەڕەكە دەوەستێت، شەڕەكە كاریگەرییەكی گەورەی كردووەتە سەر دۆخی ناوچەكە و دنیا، ئەمڕۆ هاتە راگەیاندن كە رووسیا كارمەنەدەكانی لە وێستگەی بووشەهر كار دەكەن، ئەوان بەرەو رووسیا دەگەڕێنێتەوە، وەزارەتی دەرەوەی سویسراش داخستنی كاتیی باڵوێزخانەی وڵاتەكەی لە تاران راگەیاند.
ئەمڕۆ چوارشەم
وەزارەتی دەرەوەی سویسرا رای گەیاند كە وڵاتەكە بڕیاری داوە بە داخستنی كاتیی باڵوێزخانەكەی لە ئێران بەهۆی بەردەوامیشەڕ و زیادبوونی مەترسیی تەناهی، زیاتر گوتی، باڵوێزی سویسرا و پێنج كارمەندی باڵوێزخانەكە بە رێگەی وشكانی وڵاتەكەی جێ هێشتووە و ئەگەر دۆخەكە بگونجێت لە داهاتوو دەگەڕێنەوە تاران، هاوكات سویسرا پارێزگاری لە هێڵی كراوەی پێوەندی لە نێوان ئەمەریكا و ئێران دەكات.
ئەمە و لە دوای دەست پێكردنی هەڵمەتە سەربازییەكەی سەر ئێران، یەكشەمی رابردوو مارتن فیستەر وەزیری بەرگریی سویسرا رای گەیاند كە ئەمەریكا و ئیسرائیل پێشێلی یاسای نێودەوڵەتییان كردووە، وای دەبینین ئەو هێرشە پێشێلكارییە بۆ رێوشوێنەكانی رێگرتن لە توندوتیژی و پێویستە بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییان هەموو لایەنەكان شەڕەكە بوەستێنن.